پۆلیسی دارستانی سلێمانی: لە ساڵێكدا 683 كەس بەهۆی سەرپێچییەوە دەستگیركراون

لەماوەی ساڵی 2022دا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی دارستانی سلێمانییەوە 683 سەرپێچیكار دەستگیركراون، هەر لەو ساڵەدا دەست بەسەر چەندین چەك و كەلوپەلی راوكردن و بیرلێداندا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماری كار و چالاكییەكانی ساڵی رابردووی خستەڕوو، بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە 683 كەس لەسەر سەرپێچییە جۆربەجۆرەكان دەستگیركراون، لەو ژمارەیە 208 كەسیان لەسەر بیرلێدان بووە.

هاوكات راوكردنی باڵندەی كێوی 99 كەس، راوكردنی ئاژەڵی كێوی 29، زیادەڕەوی 119، ئاگركەوتنەوە 16 و خەڵوزكردن 47 كەس دەستگیركراون، وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە.

هەر لەو ماوەیەدا 25 چەكی تاپڕ، پێنج چەكی كڵاشینكۆف، 10 چەكی بادی و یەك چەكی ئێم فۆڕ دەستیان بەسەرداگیراوە.

لە چێوەی هەڵمەت و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا چەندین ئاژەڵ و باڵندەی كێوی لە دەست راوچییەكان رزگاركراون و گەڕێندراونەتەوە ناو سروشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دەبێت لە ساڵی نوێدا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنەکرێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختکراوەتەوە، نابێت لە ساڵی نوێدا کێشە…
Total
0
Share