وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان بەرەو چارەسەر دەچێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان بەرەو چارەسەر دەچێت.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو گەڕەکانەی سلێمانی کە ئاو لە پڕۆژەی سەرچنار وەردەگرن هیچ گرفتێکیان نییە، بەڵام ئەوانەی لە پڕۆژەی دوو ئاو وەردەگرن لە ماوەی ڕابردوودا گرفتیان هەبوو کە ئەوەش بەرەو چارەسەر دەڕوات.

وتیشی، گرفتی کەمئاوی لە سلێمانی بەرەو چارەسەر دەڕوات ئێستا سێ پەمپیش بۆ پڕۆژەی دووی ئاوی دووکان-سلێمانی، هێندراون و لە ئایندەیەکی نزیکدا دادەنرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: دانانی پێوەری زیرەک بۆئەوەیە لەوەرزی گەرمادا بتوانین کۆنترۆڵی کارەبا بکەین

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەکییان بۆ بەستراوە ئەگەر لەکاتی کارپێکردنی کارەبادا زیاتر لە…
Total
0
Share