کەریم بنزیمە بیر لەوە دەکاتەوە کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و بە ئاشکرا کێشەکانی هەڵبژاردەى فەڕەنسا ئاشکرابکات، تا بەرگریی لە خۆی بکات.
ئەوەش لەبەرئەوەى لە ماوەى ڕابردوودا ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا و پێیوایە هەندێ کەس ڕاستییەکان نازانن.
بنزیمە بیر لەوە دەکاتەوە لە دەمی خۆیەوە ڕاستییەکان ئاشکرابکات و هۆکاری وازهێنانیشی لە یاریی نێودەوڵەتی باس بکات.
فەرەنسییەکان هەوڵ دەدەن لەو هەنگاوە پەشیمانی بکەنەوە بۆ ئەوەى دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت.