ڕیچارلیسۆن بۆ کۆنتی: بۆچی وام لێدەکەن؟

ڕیچارلیسۆن، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی تۆتنهام، بە ئاشکرا ناڕەزایی خۆی لە بڕیارەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتیی ڕاهێنەر دەردەبڕێت.

لە دوایین یاریی تۆتنهام لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر میلان، ئەنتۆنیۆ کۆنتی پشتی بە ڕیچارلیسۆن نەبەست، ئەوەش ناڕەزایی و بێزاریی یاریزانە بەڕازیلییەکەی لێکەوتەوە.

ئەستێرەکەی “سێلیساو” بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ئەمە چییە؟ تێناگەم چی ڕوودەدات، شتەکان بە باشی دەڕۆیشتن و زنجیرەیەک ئەنجامی باشمان تۆمارکرد، لە دوو سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک بەرامبەر وێستهام یونایتد و چێڵسی بەشداریم کرد.”

هەروەها دەڵێت، “لە ناکاو کریستیان ستێلینی یاریدەدەری ڕاهێنەر منی خستە سەر کورسی یەدەگ، بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن بۆ پێنج خولەک یاریی پێکردم، پرسیم: بۆچی؟ بەڵام هیچ وەڵامێکی نەدامەوە، با بزانین کۆنتی چی دەڵێت، بەڵام گەمژە نیم، ئەم وەرزە بۆ من بێزراو بوو، چانسی یاریکردنم پێ نادرێت، دەمەوێت یاری بکەم.”

بابەتی پێشتر

مولەر: کێشەمان کریستیانۆیە نەک مێسی

بابەتی دواتر

کەریم چی بەسەرهاتووە؟ حەوت بە یەک وەرز..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share