ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نزیكبوونەوەی هەنگاوی دەستكاریكردنی مووچە و رەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی رادەگەیەنێت.
حەیدەر مەجید، وتەبێژ بەناوی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كاركردن بەردەوامە لەسەر یەكخستنی پلەبەندیی مووچە لەلایەن ئەمیندارێتیی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەری لە ئەنجومەنی وەزیران.
وتیشی، “دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت بۆ پەسەندكردنی بەشێوەی فەرمی لەماوەی كەمی داهاتوودا”.
وتەبێژەكە ئەوەشی خستەڕوو، هەموارەكەی خشتەی مووچە، دەرماڵەی وەزارەت و فەرمانگەكانیش بەپێی شوێنی كاركردن دەگرێتەوە.