ئامارێک: داهاتی عێراق 16% کەمیکردووە

ئامارە ئابوورییە نوێیەکان ئاشکرایانکردووە، لە ساڵی 2023 دا داهاتی عێراق بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 16% کەمیکردووە.

مەنار عوبەیدی سەرۆکی دەزگای عێراق بۆ توێژینەوەی ئابووری رایگەیاند، لە ساڵی 2023 داهاتی نەوتی بە رێژەی 19% کەمیکردووە، لە کاتێکدا داهاتی نانەوتی بە رێژەی 39% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

کۆی داهاتی عێراق لە ساڵی 2023 117 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە، لە کاتێکدا لە 2022 دا 153 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام داهاتی نانەوتی هەشت ترلیۆن دیناری لە ساڵی رابردووتر زیاتربووە.

سەبارەت بە رێژەی خەرجییەکان ئەو شارەزایە ئاشکرایکرد، خەرجی حکومی لە ساڵی 2023 142 ترلیۆن دینار بووە، لە کاتێكدا لە ساڵی 2022 116.9 ترلیۆن دیناربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق: یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات، یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان رادەستکرا کە ‌هاوڵاتیی عێراق بێتاوانیان کوشـ.ـتووە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی ژمارەیەك رێوشوێنی نوێ سەبارەت بە ئاڵوگۆری دۆلار رادەگەیەنێت

بانكی ناوەندیی عێراق دەستەوارەی سێیەمی ئاسانكاری بۆ بەدەستهێنانی دۆلار راگەیاند. بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دەستەوارەكە چەند خاڵێك لەخۆدەگرێت،…
Total
0
Share