روونكردنەوەیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زایینی و رۆژەكانی پشووەوە، دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواكەوت، بەڵام رۆژی دووشەممە 9ی كانوونی دووەم، مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی هاتنی سەری ساڵی زایینی و كریسمس و ڕۆژەكانی پشووی ئەم بۆنەیە، دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواكەوت، بەڵام لە رۆژی دووشەممە 9ی كانوونی دووەم دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بودجەی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دابیندەكرێت.

بابەتی پێشتر

بانكێك قەرز بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: لە وەرزی زستان و بارانبارینیش كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share