تین هاگ دڵی “خانمە پیرەکە” دەردەکات

سەرچاوەکانی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستێکی هەژێنەر بۆ دوشان ڤلاهۆڤیچ پێشکەشی یانەی یۆڤانتۆس دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، ئێریک تێن هاگی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی دوشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی دەکات، داواشی لە ئیدارەی “شەیتانە سوورەکان” کردووە بۆ ئەو مەبەستە لە مێرکاتۆی زستانەدا ئامادەکاری بکەن.

هێرشبەرە لاوەکەی سڕبیا و بیانکۆنێری خواستی زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکانی لەسەرە، لە نموونەی پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن.

ڤلاهۆڤیچ بە بڕی 81 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، هەروەها 36 یاری لەگەڵ یوڤێ ئەنجامداوە و 17 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە، گرێبەستەکەی لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.

بابەتی پێشتر

بەیل لە ئەمریکا پاڵەوانە

بابەتی دواتر

سان جێرمان پێش ڕیاڵ و سیتی کەوتوووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ شکستیهێنا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێکی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران و مانچسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیزی سویسری شکستیهێنا.…
Total
0
Share