یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەگوێزرێتەوە؟

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە قایلبوونی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە، بۆ گۆڕینی یاریگای فاینەڵی خولی یانە پاڵەوانەکان لە تورکیاوە بۆ بەریتانیا.

ماڵپەڕی “مانچستەر ئیڤنینگ نیوز” ئاشکرایکردووە، کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە مەترسییەکانی گەشتکردنی هاندەرانی یانەکانی چێڵسی و مانچستەر سیتی بۆ یاریگای ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ تێدەگات، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن تەندروستی ئەو هاندەرانە بپارێزن، کە ڕێژەیان هەشت هەزارە و بەسەر هەردوو یانەکەدا دابەشبوون.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای پێشنیازی فیدراسیۆن و ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکانی ئینگلتەرا، بڕیارە ئەمڕۆ، دووشەممە حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ یوێفا کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات، وەڵامی کۆتایی فیدراسیۆنەکەش لە ڕۆژانی سێشەممە تاوەکو پێنجشەممە ئاشکرادەکرێت.

بەشێوەیەکی زارەکی و نافەرمی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕەزامەندی نیشانداوە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئەتاتورکەوە بۆ وێمبڵی بگوێزرێتەوە، بەو مەرجەی حکومەتی بەریتانیا کارئاسانی بۆ کەسایەتییە ناودارەکان و ستافی ڕاگەیاندنەکان بکات.

لەبەرامبەر گۆڕینی یاریگای فاینەڵی چامپیۆنزلیگدا، یوێفا پابەند دەبێت بە بەخشتنی 20 ملیۆن یورۆ بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا.

بڕیارە لە ڕێکەوتی 29ی مانگی پێنج (ئەم مانگە) یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێوان چێڵسی و سیتی ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش یوێفا ڕێگەیداوە بۆ هەر یانەیەک چوار هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکەبن، بەڵام بەپێی ڕێسا خۆپارێزییەکانی وڵاتی بەریتانیا، هاندەران بەهۆی گەشتکردن لە وڵاتەکەیانەوە بۆ تورکیا دووچاری ئاستەنگی دەبنەوە بەتایبەت لەکاتی گەڕانەوەیاندا.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان.. 68 هاوڵاتی دوای گەڕانەوەیان لە هیندستان 14 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێن

بابەتی دواتر

نێیمار کارتێکی لاپۆرتای سوتاند و داهاتووی مێسی خستووەتە گومانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیبالا دەچێتە ڕۆماوە

پاولۆ دیبالا لە پەیوەندیكردن بەڕیزەكانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵییەوە نزیكبۆتەوە. دی ماریزیۆ و فابریزۆ ڕۆمانۆ هەردوكیان شارەزان لە بواری…
Total
0
Share