سایتی (سی ئێن بی سی) مووچەی كارمەندانی لە گەورە كۆمپانیا تەكنەلۆجییەكانی وەك (ئەپڵ) و (گۆگڵ) ئاشكراكرد، پشتبەست بە زانیارییە فەرمییە نوێیەكان.
سایتەكە دەڵێت، “لەمەودوا زۆر ئاسانە بڕی ئەو پارەیە بزانرێت كە بەشێك لە گەورە كۆمپانیا تەكنەلۆجییەكانی جیهان دەیدەن، ئەوەی لە سایەی هەندێك یاسای نوێی پەیوەست بە شەفافییەتی مووچە لە سەرتاسەری ویلایەتە یەكگرتووەكاندا”.
لە 1ی ئەم مانگەوە كالیفۆرنیا و واشنتن چوونە پاڵ شارەكانی نیویۆرك و كۆلۆرادۆ لە داواكردن لە خاوەنكاران بەپێی یاسا بۆ بڵاوكردنەوەی چێوەی مووچە لەكاتی راگەیاندنی هەر پۆستێكی بەتاڵدا.
یاسای چێوەی كرێ لە كالیفۆرنیا گرنگیی تایبەتی هەیە، چونكە ویلایەتەكە “نشینگەی 19 ملیۆن كرێكار، زیاتر لە 20%ی كۆمپانیاكانە Fortune 500، بەتایبەت گەورەكانی بواری تەكنەلۆجیا وەك ئەپڵ، گۆگڵ و میتا”.
سایتەكە لیستێكی بڵاوكردووەتەوە لەبارەی ئەوەی هەندێك لە گەورە كۆمپانیا و چالاكەكانیان لە بەرامبەر هەلی كاری بەردەستی ئێستا لە كالیفۆرنیا، واشنتن، نیویۆرك و ناوچەكانی دیكە دەیدەن، لەگەڵ زانینی ئەوەی مووچەكە ساڵانەیە:
ئەمازۆن: بەڕێوەبەری ئەندازیاری، 220 هەزار دۆلار بۆ 298 هەزار دۆلار.
ئەپڵ: بەڕێوەبەری ئەندازیاری iOS، لە 229 هەزار دۆلار بۆ 378 هەزار دۆلار.
گۆگڵ: جێگری سەرۆكی بەشی ئەندازیاری، 550 هەزار دۆلار.
مایكرۆسۆفت: بەڕێوەبەری نەخشەكێشانی ناوەرۆك، 259 هەزار دۆلار بۆ 277 هەزار دۆلار.
میتا: یاریدەدەری راوێكاری گشتی، 190 هەزار دۆلار بۆ 256 هەزار دۆلار.
سیسكۆ: بەڕێوەبەری بەدواداچوونی ئەزموونی بەكارهێنەر، لە 162 هەزار دۆلارەوە بۆ 226 هەزار دۆلار.
سایتەكە لیستی مووچەی هەندێك ئەركی دیكەی وەزیفی بڵاوكردووەتەوە:
ئەندازیاری پڕۆگرامسازی: 132 هەزار دۆلار بۆ 200 هەزار دۆلار.
بەڕێوەبەری بەرهەمهێن: 130 هەزار دۆلار بۆ 197 هەزار دۆلار.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ژمێریار: لە 111 هەزار دۆلارەوە بۆ 147 هەزار دۆلار.
نەخشەكێشی بەرهەمهێن: لە 123 هەزار دۆلارەوە بۆ 188 هەزار دۆلار.
زانای داتا: 154 هەزار دۆلار بۆ 212 هەزار دۆلار.
هاوبەشی كارەكانی سەرچاوە مرۆییەكان: 92 هەزار دۆلار بۆ 139 هەزار دۆلار.
بەڕێوەبەری نووسینگە: 71 هەزار دۆلار بۆ 76 هەزار دۆلار.