دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بەکارهێنانی دەرمانی بیرچوونەوەی پەسەند کرد

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا ره زامه ندییان لەسەر دەرمانێک دا کە چارەسەرە بۆ بیرچوونەوە “ئەڵزەهایمەر”، دەرمانەکە بەتەواوی نەخۆشییەکە بنەبڕ ناکات بەڵکو خاوی دەکاتەوە.

لەگەڵ ئەوەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا “FDA” ئەو چارەسەرەیان پەسەندکردووە، بەڵام لەبەر مەترسییەکانی و ناڕوونیی لێکەوتەکانی پێویستە بەکارهێنەر بە وردیی چاودێریی بکرێت.

“LEQEMBI” یەکەم دەرمانە کە بە گونجاو دانراوە بۆ خاوکردنەوەی لەدەستدانی بیرەوەری و نەتوانینی بیرکەوتنەوە شتەکان کە تایبەتمەندیی نەخۆشی ئەڵزەهایمەرە دەرمانەکە بایۆلۆجیای مێشکی کەسەکە دەکاتە ئامانج.

ئیدارەی خۆراک و دەرمان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ تووشبووانی ئەلزەهایمەر بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشییەکەیان بەشێوەی سوک گرتووە یان لە قۆناغی سەرەتاییدان.

“LEQEMBI” لەلایەن کۆمپانیای ئیسای ژاپۆنی و هاوبەشە ئەمریکییەکەی بایۆجینەوە بەرهەمدەهێنرێت، دەرمانەکە سەرکەوتنی دەگمەنی بەدەستهێناوە، بەڵام پزیشکان دەڵێن توانای دواخستنی نەخۆشییەکە بەو دەرمانە تەنها چەند مانگێکە، لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشن بەوەی دەتوانرێت لە رێگەیەوە ژیانی هەندێک کەس باشتر بکەن.

سنایدەر پزیشکی دەمار لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس دەڵێت “ئەم دەرمانە چارەسەر نییە. ڕێگری لە دابەزینی توانای بیرەوەریی مرۆڤەکان ناکات، بەڵام پێشکەوتنی نەخۆشییەکە بۆ قۆناغە سەختەکان بە شێوەیەکی بەرچاو خاو دەکاتەوە”.

سنایدەر جەختی لەوە کردەوە کە دەرمانەکە لایەنی خراپیشی هەیە، لەوانە پێویستی بە وەرگرتنی دووجار لە مانگێکدا و کاریگەرییە لاوەکییەکانی زیاتر دەکات لەوانەش، ئەگەرەکانی وەک ئاوسانی مێشک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی گەورەترین هەڵمەت بۆ ڤاکسینکردنی 40%ـی عێراقییەکان ئەنجامدەدات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ ڤاکسینکردنی هاوڵاتییانی ‏عێراق ئەنجامدەدات، هەڵمەتەکە بۆ کوتانی 40%ـی خەڵکی عێراقە لە تەمەنە…
Total
0
Share