مو.. گۆڕاوێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و تەندروستیی جیهانی چاودێری دەكات

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، بە گرنگییەوە چاودێری گۆڕاوێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات كە ناوی (مو- MU)ە و بۆ یەكەمجار لە كانونی دووەمی ئەمساڵ لە كۆلۆمبیا دەركەوت.

ڕێكخراوەكە ئاشكرایكرد، گۆڕاوی (مو) ناوە زانستییەكەی بریتییە لە (B.1.621).

گۆڕاوە نوێیەكە دەشێت بەرگریی زیاتری دژ بە ڤاكسینەكان هەبێت، هەروەك چۆن گۆڕاوی (بێتا) هەیبوو، وەك ئەوەی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی پێدەدات و پێوایە كە پێویست بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دیكە دەكات بەمەبەستی زانینی تایبەتمەندی و جیاوازییەكانی بەشێوەیەكی باشتر.

بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوە نوێیەكە لە جیهاندا كەمیكردووە كە لەئێستادا بە كەمتر لە 0.1% دەخەمڵێندرێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی لە كۆڵۆمبیا زیادیكردووە بەڕێژەی 39% و لە ئیكوادۆر بەڕێژەی 13%.

بەپێی ڕێكخراوی تەندروستی لە ئێستادا چوار جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا هەیە كە مایەی نیگەرانین، گۆڕاوی ئەلفا، كە یەكەمجار لە شاری كنت-ی بەریتانی تۆماركرا و لە 193 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، گۆڕاوی بێتا كە لە 141 وڵات بڵاوبووەتەوە، گۆڕاوی جاما لە 91 وڵات و گۆڕاوی دەلتا كە گەیشتووەتە 170 وڵات.

بەمدواییەش ڕێكخراوەكە گۆڕاوی (مو)ی وەك زنجیرەی پێنجەم تۆماركرد، كە پاش دەركەوتنی لە كۆڵۆمبیا لە وڵاتانی دیكەی ئەمریكای باشوور و ئەوروپا بڵاوبووەتەوە و جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستیی چاودێریكردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە

ڕاپۆرتی دامەزراوەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە و تەمەنی بەشێكیان لەسەروی 55…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: بیرکردنەوە لەو یادەوەرییانەی تووڕەت دەکەن زیان بە دڵ دەگەیەنێت

توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆمبیا مەترسییەکی گەورەیانەیان ئاشکراکردووە و دەڵێن، “ئەزموونکردنی بیرکردنەوە لەو یاداوەرییانەی مرۆڤ تووڕەدەکەن زیان بە دڵی دەگەیەنن…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانێک بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی دەخاتەڕوو

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی پلانێک بەمەبەستی چاوپۆشی نەکردن لە تاوانەکانی دەستدرێژیی سێکسی، دوای ئەوەی ژمارەیەک…
Total
0
Share