بانکی ناوەندیی عێراق رێنمایی نوێ بۆ مامەڵەی گومرگیی و دارایی دەردەکات

بەمەبەستی بەئەلیکترۆنیکردن و نوێکردنەوەی سیستمی گومرگیی و چاودێریی زیاتری مامەڵە نێودەوڵەتییەکان، بانکی ناوەندیی عێراق 11 رێنمایی نوێی بۆ مامەڵە گومرگیی و داراییەکان دەرکرد.

بانکی ناوەندیی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “بەمەبەستی بەئەلیکترۆنیکردن و نوێکردنەوەی سیستەمی گومرگیی و چاودێریکردنی زیاتری مامەڵەی دارایی نێودەوڵەتی، کۆمەڵێک رێنمایی نوێ دەردەکرێن کە 11 رێنماین، بەپێی رێنماییەکان لەمەودوا هەر پسووڵەیەکی بازرگانی بۆ گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، دەبێت 11 زانیاریی وردی لەسەربێت، لە وانەش کۆدی هاوئاهەنگیی گومرگیی جیهان، رێنماییەکانیش لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێن”.

بڕیار و رێنماییەکانیش ئەمانەن:

یەکەم: پسووڵەی بازرگانیی پێویست بۆ گواستنەوەی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، دەبێت ئەم زانیارییانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

– رێکەوت و ژمارەی پسووڵە.

– مەرجەکانی پارەدان.

– مەرجەکانی گواستنەوەی بار.

– نرخ و دراوی پسووڵە.

– کۆدی هاوئاهەنگیی گومرگیی جیهانی “نابێت لە شەش ژمارە کەمتر بێت”.

– ناونیشانی هاوردەکار و هەناردەکار.

– ناساندنێکی وردی کاڵاکان.

– وڵاتی بەرهەمهێنەری کاڵاکان.

– مارکەی بازرگانی.

– بڕ و یەکەی پێوان.

– نرخی یەکە و کۆی گشتیی نرخ.

دووەم: پەسەندکردنی ئەم جۆرە پسووڵانە:

– پسووڵەی بازرگانیی کۆتایی.

– پسووڵەی سەرەتایی لەگەڵ گرێبەستی کڕین، بە مەرجێک پسووڵەی کۆتایی هەموو زانیارییەکانی پسووڵەی سەرەتایی لەخۆبگرێت.

سێیەم: پەسەندکردنی پسووڵەکان لە پرۆسەکانی گواستنەوەی دارایی و پاکتاوکردنی گومرگی لە1ی تشرینی دووەمی 2025 دەستپێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ” دواکەوتنی مەرسومی هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە”. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share