تۆمەتباری رووداوی كوشتنەكەی سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتباری ئەو رووداوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كافتریایەكی سلێمانی بە كوشتنی گەنجێك كۆتایی هات دەستگیركرا و ئاسایشی سلێمانی وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند.، پاش کەمێکی دیكە زانیاری لەسەر دەستگيركردنى تۆمەتبار بە (بکوژ)ی رووداوی کوشتنی هاوڵاتیی (ر.خ.ع.) لە کافتریایەکی سلێمانی بڵاودەکاتەوە.

كاتژمێر 07:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كافتریایەكی نزیك پردی خەسرەوخاڵ كە دەكەوێتە سەر شەقامی سالم لە سلێمانی تەقە لە كەسێك كرا و كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان پێشتر لەناو كافتریاكەدا كێشە و دەمەبۆڵە لەنێوان بكوژ و كوژراودا هاتووەتە ئاراوە و بەهۆیەوە تاوانەكەی لێكەوتووەتەوە.

پەیامنێرمان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە پێیراگەیاندین، كوژراو تەمەنی نزیكەی 40 ساڵ دەبێت.

ئەوەشی وت، هێزەكانی پۆلیسی لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەكەن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڤیدیۆیەكەوە لێپرسینەوە لە مامۆستایەك دەكرێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی: بە کەمتر لە دوو كاتژمێر بکوژی گەنجەکە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share