یاریزانێكی پیشەگەری تۆپی پێ و هاوڕێیەكی لە فڕۆكەخانەی شارل دیگۆل لە پاریس دەستگیركران، پاش دۆزینەوەی 100 كیلۆگرام ماددەی كۆكایین لە جانتای گەشتدا.
جان مانوێل نیدرا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نێودەوڵەتیی مارتینیك و یاریزانی ئێستای یانەی ئیجلون دی لامینتین لە خولی پلە یەك-ی وڵاتانی كاریبی لەئێستادا دەستبەسەركراوە، وەك ئەوەی رۆژنامەی دەیلی ستار ئاماژەی پێداوە.
بەپێی رۆژنامەی لۆ پاریزیان-ی فەرەنسی نیدرا (29 ساڵ) لەگەڵ هاوڕێكەی لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا ئامادەبوون.
بۆ یەكەمجار نیدرا لە ساڵی 2012 لەگەڵ مارتینیك دەركەوت پاش بەسەربردنی ماوەیەك لەگەڵ یانەی مارینوێز-ی ئەمریكی.
یاریزانەكە لە جامی ئاڵتونیی كونكاكاڤ بەشداری كردووە، هەروەك وەك یاریزانی سەرەكی دژ بە پەنەما یاریكردووە و بردنەوەی بەسەر نیكاراگوا بەدەستهێناوە، لە رووبەڕووبوونەوە بەرامبەر هەڵبژاردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانیش بەشداربووە.
یانەكەی نیدرا راگەیەنراوێكی لەبارەی رووداوەكەوە بڵاوكردەوە و بەڵێنیدا بە كاركردن لەپێناو پارێزگاریكردن لە گەنجان لە مەترسییەكانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان.
لە راگەیەنراوی یانەكەدا هاتووە، “بەبێ زانینی ئاستی تێوەگلانی، زانیاریمان پێگەیشت كە یەكێك لە یاریزانەكانمان لە پاریس دەستگیركراوە بە تۆمەتی دزەپێكردنی هۆشبەر”.