هاوڵاتییان لەبارەی بەكارهێنانی غاز بۆ گەرمكردنی ناوماڵ ئاگاداردەكرێنەوە

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، هاوڵاتییان لە بەكارهێنانی غاز بۆ گەرمكردنی ماڵ ئاگاردەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە، “كاتێك غاز بۆ گەرمكردنی ماڵ بەكاردەهێنرێت پێویستە بوتڵەكە لە شوێنێكی كراوەدا بێت تا مەترسی بۆ هاوڵاتییان دروستنەكات”.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەرەتای وەرزی پایزەوە چەند رێنماییەكی تایبەت بە بەكارهێنانی بوتڵی غاز بۆ گەرمكردنی ماڵ دەركران كە پێویستە هاوڵاتییان پێوەی پابەندبن.
ئاشكرایكرد، كاتێك بوتڵی غاز بۆ گەرمكردنی ناوماڵ بەكاردەهێندرێت دەبێت بوتڵەكە لە شوێنێكی كراوەدا بێت بە جۆرێك ئەگەر هەر گرفتێك لە بوتڵەكەدا هەبوو تا لەناوماڵدا قەتیس نەبێت كە دواجار مەترسی بۆ گیانی هاوڵاتییان دروستدەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لە كاتی بەكارهێنانی غاز بۆ گەرمكردنی ماڵ دەبێت هاوڵاتییان ئاگاداربن و هەواگۆڕكێ لەناو ماڵەكانیان بكرێت بە جۆرێك كە گەرمكردنی ماڵ بە تایبەت(زۆپای غاز) جۆرە غازێك دروستدەكات كە مەترسی لەسەر تەندروستيی هاوڵاتییان دروستدەكات”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە کەشناسی هەرێمەوە لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەوەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ئاوی كەلار لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share