باڵەخانەیەك كە لە قۆناغی دروستكردندا بوو لە شاری موسڵ داڕماوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی رزگاركردنی ئەو كرێكارانەن كە لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەكەدان.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵەخانەیەك كە لە قۆناغی دروستكردندا بووە لە ناوچەی یارمجەی شاری موسڵ داڕماوە، لە ئێستادا تیمەكانی فریاگوزاریی بەرگریی شارستانیی موسڵ لە هەوڵی رزگاركردنی ئەو كرێكارانەدان كە لە ژێر داروپەردوی ئەو بینایەدا گیریانخواردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تاوەكو ئێستا هەشت كرێكار كە برینداربوون رزگاركراون و نازانرێت چەند كەسی دیكە لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەكەدا گیریانخواردووە