ئاسۆ مامەند نۆژەنكردنەوەی خانووی ئەو پێشمەرگەی گرتە ئەستۆ كە شەوی رابردوو سووتا

ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا نۆژەنكردنەوەی خانووی ئەو پێشمەرگەیە بگرێتە ئەستۆ كە شەوی ڕابردوو لە گەڕەكێكی شاری كەركوك بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە خانووەكەی سووتا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیوەندی بەو پێشمەرگەیەوە كردووە كە شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كوردستان لە شاری كەركوك بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە ماڵەكەی سووتا و زیانێكی زۆری پێگەیشت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد،”ئاسۆ مامەند بەڵێنیداوە تێچووی نۆژەنكردنەوەی تەواوی خانووەكە و زیانەكانی لە ئەستۆ بگرێت”.

هەرێم محەمەد، خاوەنی خانووەكەیە و پێشمەرگەیە لە هێزەكانی حەفتا، ناوبراو دوو منداڵی هەیە و یەكێكیان خاوەن پێداویستیی تایبەتە و شەوی ڕابردوو پارەی سولفەی وەرگرتبوو تاوەكو نەشتەرگەری بۆ منداڵەكەی بكات، بەڵام پارەكەشی لەنێو خانووەكەدا سووتا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتیی زانایان: ڕۆڵی زیاتر ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەكات، هیوادارە لەمەودوا مامۆستایان…
Total
0
Share