(ڤیدیۆ) مان سیتی بەرامبەر وێستهام دوو خاڵی لەدەستدا

یانەی مانچستەر سیتی لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی نایابی ئینگلتەرا، بەرامبەر وێستهام یاری کرد و یەکسانبوونی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 37y خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی وێستهام لە یاریگای ئۆڵیمپی لەندەن میوانداریی مانچستەر سیتی کرد، یاریی نێوانیان بە ئەنجامی (2-2) یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا 24، 45 جارۆد بۆوین دوو گۆڵی بۆ یانەی خانەخوێ تۆمار کرد، لە تایمی دووەمدا 49، 65 جاک گریلیش و ڤلادیمێر کۆفاڵ (بەهەڵە) ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.

لە تایمی یەکەمدا وێستهام بەهێزەوە دەرکەوت، سیتی خراپترین ئاستی پێشکەش کرد، بەڵام لە تایمی دووەمدا سیناریۆکان پێچەوانە بوونەوە، کوڕانی گواردیۆلا بە هەموو پێوەرەکان باشتربوون، تەنانەت ڕیاز مەحریز پەناڵتی-یەکی لەدەستدا، کە دەکرا ئەنجامەکە بکات بە (3-2).

لە ئێستادا سیتی 90 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی یەکەمدایە، تەنها یەک یاریشیان ماوە، لە بەرامبەردا لیڤەرپوڵ 86 خاڵی کۆکردووەتەوە و دوو ڕووبەڕووبوونەوەی ماوە.

ئەگەر سیتی کۆتا یاریی بەرامبەر ساوزامپتن بباتەوە دەبێتە پاڵەوانی وەرز، ئەگەرێکی دیکەش ئەوەیە لیڤەرپوڵ هەر دوو یارییەکە بباتەوە و سیتی لە کۆتا یارییدا شکست بهێنێت (دۆڕاندن و یەکسانبوون)، بەو جۆرە لیڤەرپوڵ دەبێتە پاڵەوانی وەرز.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنن

بابەتی دواتر

تۆتنهام 1-0 بێرنڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاڤانی چاوەڕێی وەڵامی ڤالێنسیایە

ئیدینسۆن کاڤانی، هێرشبەری ناوداری ئۆرۆگوای و پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد چاوەڕێی وەڵامی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی-یە. ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی…
Total
0
Share