هۆكاری هەرزانفرۆشیی زەوی و موڵك و ماڵی گشتی ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری هەرزانفرۆشیی زەوی و موڵك ماڵی گشتی بە كەمتر لە نرخی ڕاستەقینەی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە، بەشێك لەو یاسایانەی تایبەتن بە فرۆشتن و بەكرێدانی زەوی و موڵك و ماڵی گشتی ماوەی نزیكەی 20 ساڵە هەموارنەكراونەتەوە.

ئەنوەر تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مامەڵەكردن بە موڵك و ماڵی گشتی بۆ فرۆشتن و

بە كرێدانیان پێشتر یاسای بۆ دەركراوە و سەرجەم ڕێكارەكانی دیاریكراون كە بەشێك لەو زەوییانە بە كرێ دەدرێن بەشێوەی (مساطحە) لیژنەیەكی تایبەتمەند خەمڵاندنیان بۆ دەكات بڕیار لەسەر نرخەكەی دەدات و بەشێكی دیكەی دەدرێتە وەبەرهێنەر كە پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدا بكرێت و بە نرخێكی دیاریكراو پێیدەفرۆشرێت.

ئاشكرایكرد، ئەو مامەڵەیەی ئێستا بە موڵك و ماڵ و زەویی گشتییەوە دەكرێت و بە هەرزاندەفرۆشرێت كارێكی ناڕەوایە پێویستە ئەو یاسایانەی تایبەتن بە فرۆشتن و بە كرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت هەمواربكرێنەوە، چونكە نرخی پێشتر كە دیاریكراون بۆ زەوییەكان بۆ ڕابردوو زۆرە بووە، بەڵام بۆ ئەم سەردەمە ئەو نرخانە كەمە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێیوایە، موڵك هەیە لە چەند ناوچەیەك مەتری فرۆشراوە بە یەك دۆلار لەكاتێكدا نرخی ئێستای یەك مەتری ئەو زەوییە پێنج هەزار دۆلارە، بۆیە پێویستە ئەو یاسایانەی تایبەتن بە فرۆشتن و بە كرێدانی موڵك و ماڵی گشتی لە پەرلەمانی كوردستان هەمواربكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لەبارەی گرانتربوونی نرخی نەوتی سپی دەدرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”. لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی…
Total
0
Share