عێراق: فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپمان دەرکردووە بەڵام وەڵامنەدراوینەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق رایگەیاند، کوشتنی فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2020 لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەمریکییەوە “تاوانێکی ستەنکارانەیە کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە”.

فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، کوشتنی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی زیانێکە قەرەبوو ناکرێتەوە، ستەمێکی گەورەیە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.

وتی، “بەهۆی دانپێدانانی دۆناڵد ترەمپ بە تاوانەکەدا فەرمانی دەستگیرکردنمان لەسەر ئەو تاوانە بۆ دەرکردووە، بەڵام وەڵامنەدراوینەتەوە بە جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان”.

رۆژی دووشەممە یادی سێ ساڵەی کوشتنی هەریەکە لە قاسم سولێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بوو، کە لە هێرشێکی مووشەکیی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کرانە ئامانج.

دوای هێرشەکە ئەمریکا بەرپرسیارێتیی لەو هێرشە راگەیەند، لە 2ی کانونی دووەمی ساڵی 2022دا دادگای باڵای عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی دەرکرد.

بابەتی پێشتر

بڕیاری لێخۆشبوون دەركرا

بابەتی دواتر

هاتوچۆ لەبارەی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتی چارەنووسازە بۆ ئایندەی مافە دارایی و ئابورییەکانی هەرێم و پارێزگاکان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە دەرەنجامە گرنگەکانی سەرژمێری گشتی لە عێراق…
Total
0
Share