چی ڕوودەدات؟ مێسی لە ڕووی ژمارەییەوە قورسایی لەدەستداوە

مێسی ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەرانبەر قادیش 29 تۆپی لەدەستداوە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە هەرگیز بەو شێوەیە نەماوە کە چەندین ساڵە لە یاریگا ئەوروپیەکاندا نمایشی تواناکانی کردووە، ژمارەکان ئەو ڕاستییە ئاشکرادەکەن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە داتا و ژمارەوە بڵاویکردووەتەوە، مێسی لە سەرچاوەی سەرکەوتن و خۆشبەختی یانەی بەرشلۆنەوە بووەتە یاریزانێکی ئاسایی و بگرە هۆکارێک بۆ لەدەستدانی تۆپ و شکستی هێرشبەری یانە کەتەلۆنییەکە.

بەپێی داتاکان، شەوی ڕابردوو بەرانبەر یانەی قادیش لە ڕامۆن دی کارانزا ستادیەم، مێسی 29 تۆپی لەدەستداوە، ئەوەش دەریدەخات کێشەیەک لە خودی مێسی و شێوازی یاریکردنیدا هەیە، کە ئەوەش یەکێکبووە لە هۆکارەکانی دۆڕاندنیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک.

لە کۆتا 16 ڕوبەڕوبوونەوەی یانە کەتەلۆنیەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، لیۆ تەنها دوو گۆڵی بەرانبەر یانەکانی مایۆرکا و ڤیتۆریا تۆمارکردووە، لە سەرەتای ئەم وەرزشەوە لەکۆی 13 ڕوبەڕوبوونەوە تەنها حەوت گۆڵی تۆمارکردووە، کە پێنجیان لەڕێگەی لێدانی پەناڵتییەوە بوون.

ڕۆژنامەی مارکا دووپاتیدەکاتەوە، لەو ساتەوە جادوگەرەکەی ئەرجەنتین لەگەڵ ئیدارەی بارسا دووچاری ئاستەنگی بووە، هەرگیز نەیتوانیوە بگەڕێتەوە سەر ئاستی جارانی و دووبارە سەری بەرز نەکردووەتەوە.

هەندێک لە سەرچاوە فەرەنسیەکانیش لەنمونەی لو 10 سپۆرت و لیکیپ، ئاماژەیان بە گواستنەوەی پوڵگا کردووە بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە بریندارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share