خولی ئینگلیزی دەبێتە خولی بەریتانیای گەورە؟

پێشنیازکراوە یانەکانی خولی سکۆتلەندا بەشداری پریمەرلیگیان پێبکرێت

بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلتەرا و یانە گەورەکانی ئەو وڵاتە پێشنیئازی فراوانکردنی مەودای کێبڕکێکانیان کردووە، ئەگەر هەیە یانە گەورەکانی خولی سکۆتلەندا تێکەڵ بە یانەکانی پریمەرلیگ بکرێن.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ڕایەڵەی یانە پیشوەرەکان تاووتوێی پێشنیازی فراوانکردنی خولی نایابی ئینگلیزی دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش شەش یانە گەورەکە کە پێشتر لە بیرۆکەی سوپەری ئەوروپی بەشداربوون، لەهەوڵدان پلانەکە بە ئەنجام بگەیەنن.

بەپێی زانیارییەکان، یانەکانی سێڵتیک و گلاسگۆ ڕەینجەرز هاوشانی یانەکانی ئینگلتەرا بەشداری پریمەرلیگ دەکەن، هەروەها ڕێژەی یانە بەشدارەکان بۆ 18 یانە کەمدەکرێتەوە، کە ئەوەش دەرفەتی کێبڕکێکاری زیاتر بە یانە بەشدارەکان دەبەخشێت.

پریمەرلیگ فراواندەکرێت و یانەکانی سکۆتلەندا بشداری تێدادەکەن

یەکخستنی یانەکانی سکۆتلەندا لەگەڵ یانەکانی پریمەرلیگ دوو ئامانجی گەورە دەپێکێت، لەلایەک کاریگەری وەرزشیی لەسەر ئاستی جیهانی دروستدەکات، لەلایەکی دیکەوە کاریگەری جەماوەری و بازرگانی گەورەی دەبێت و مافی سەرجەم یانەکان زیاتر دەکات، بەو مەرجەی سپۆنسەرەکانی خولی سکۆتلەندا بەشداری پڕۆسەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

بە تەقەی هێزەكانی سەر بە دیمەشق منداڵێك لە قامیشلۆ كوژرا

بابەتی دواتر

پێشبینیدەكرێت بایدن دان بە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنەكاندا بنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share