کەشناسی: ئەمڕۆش باران و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی نمەباران و بەفرێکی کەم دەکات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە.

بەپێی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت لەگەڵ بەفرێکی کەم.

ئاشکراشیکردووە، لە دوای نیوەڕۆ کەش ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ هەینی پێشبینیی دەکات، ئاسمان نیمچەهەوربێت و ئەگەری نمەبارانی کەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، پلەکانی گەرما وەک رۆژانی پێشوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمازۆن نزیکەی بیست هەزار کارمەندی دەردەکات

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: یاساكانی هەڵبژاردن و نەوت و بودجە بكرێنە پێشینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share