ئەمازۆن نزیکەی بیست هەزار کارمەندی دەردەکات

کۆمپانیای ئەمازۆن Amazon.com لە راسپاردەیەکدا بۆ کارمەندانی رایگەیانووە، کەمکردنەوەی هەلی کار لەلایەن کۆمپانیاکە کاریگەریی لەسەر زیاتر لە 18 هەزار کەس دەبێت وەک بەشێک لە کەمکردنەوەی هێزی کار کە پێشتر ئاشکرای کردبوو.

ئەندی جاسی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Amazon.com، لە یاداشتێکدا بۆ کارمەندانی، پێنجشەممە، ڕایگەیاندووە،

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی کارمەندان لە 18ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، کاریگەریی زۆری لەسەر ناوەندەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی و سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیاکە دەبێت.

کەمکردنەوەکان دەگاتە 6%ی نزیکەی 300 هەزار هێزی کاری کۆمپانیای ئەمازۆن.

جاسی لە یاداشتەکەدا رایگەیاندووە، پلاندانانی ساڵانە “بەهۆی نادڵنیایی ئابووری و لەبەر ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بە خێرایی دامەزراندنمان کردووە قورسترە”.

کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە شاری سیاتڵە لە مانگی نۆڤەمبەرەوە دەستیکردووە بە دەرکردنی کارمەندانی بەشی ڕەقەکاڵاکان و سەرچاوەیەک لەو کاتەدا بە ڕۆیتەرزی راگەیاندووە کە کۆمپانیای ئەمازۆن 10 هەزار هەلی کار لە بەشی ڕەقەکاڵاکان و هەروەها سەرچاوە مرۆییەکان و فرۆشتنی تاکەکەسی دەکاتە ئامانج.

کۆمپانیای ئەمازۆن کە دووەم گەورەترین خاوەنکارە لە کەرتی تایبەت لە ئەمریکا و زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو کارمەندی هەیە، خۆی بۆ ئەگەری گەشەکردن بە خێراییەکی خاوتر ئامادە دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان کۆمپانیاکان و بەکاربەران ناچار دەکات خەرجییەکان کەمبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

لە دوێنێوە زۆرترین رێژەی باران لە کەلار و خانەقین باریوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆش باران و بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share