سەرچاوەیەک: چیرۆکی ڕیاڵ و مباپێ بەردەوامە

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ئاماژە بە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان لێپرسراوی کارەکانی کیلیان مباپێ و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”ی بەریتانی نووسیویەتی، “لە مەدرید نایانەوێت دەربارەی مباپێ هیچ بڵێن و سەرنجی میدیایی بخەنە سەر دانوستاندنەکان، بەڵام بە دڵنیاییەوە خەونەکە کۆتایی نەهاتووە.”

بە هەمانشێوە نوێنەرانی مباپێ ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک ئاشکرابکەن، باوکی و لێپرسراوی کارەکانی بێدەنگییان هەڵبژاردووە، لە هەمان کاتدا نکوڵییان لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان نەکردووە.

سەرچاوەیەک لە ناوخۆی پاریس سان جێرمان، کە ئامادە نەبووە خۆی ئاشکرا بکات، بە “ئەتلەتیک”ی ڕاگەیاندووە، “تاکە یانە کە دەتوانێت مباپێ لە پاریس دووربخاتەوە، ڕیاڵ مەدریدە، گواستنەوەی لە مێرکاتۆی زستانە و تەنانەت مەرج نییە هاوینی 2023 ڕووبدات، بەڵام ڕوودەدات و ڕەنگە ئێمە داوای 400 ملیۆن یورۆ بکەین، یان نرخ دیاری نەکەین.”

بابەتی پێشتر

کاساس: هەنگاوێکمان ماوە

بابەتی دواتر

چوار لایەنی سیاسی: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆگبا تاوەکو ئاداری 2022 ناگەڕێتەوە

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاڵف ڕانیک دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو سەرەتای مانگی ئاداری 2022 پۆل پۆگبا ناتوانێت بگەڕێتەوە. ڕانیک لەبارەی…
Total
0
Share