عومرەكارێكی كورد دوای چەند كاتژمێرێك بەسەر گەڕانەوەی لە سعودیە كۆچی دواییكرد.
عومرەكارەكە ناوی (سەلام تەها قارقاڤایی)یە و بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، خەڵکی شاری دهۆکە و لە سعودیە چەند جارێک چارەسەری وەرگرتووە.
روونیشیكردەوە، لە گەڕانەوەیدا لەلایەن كەسوكارەكەیەوە پێشوازی لێكراوە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك لە گەیشتنەوەی بۆ ناو کەسوکارەکەی کۆچی دواییكردووە.