بەمەبەستی بەجێهێنانی حەج تیروپشک بۆ ناوی کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 پشکی جیاواز بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دیاریکراوە و تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدرێت.

مەحمود سەرمۆدی لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سلێمانی رایگەیاند، داوا لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەین ئەوانەی ئارەزووی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان هەیە لە ئەمڕۆوە تا 10 رۆژی دیکە سەردانمان بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دایک، باوک، خوشک، برا، کچ و کوڕی شەهید دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی ناو تۆمارکردن تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدرێت.

وتیشی، تێچووی حەج لەسەر ئەو کەسەیە کە حەج دەکات، ئێمە تەنها ئەو ئاسانکارییەیان بۆ دەکەین کە بە جیا لە کەسانی دیکە تیروپشک بۆ ناوەکانیان ئەنجامدەدەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ باران ده‌بارێت ‏

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینییه‌كان ‏سبه‌ینێ له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا باران…
Total
0
Share