كەریم عەلی: هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شار دیارینەكراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دیارینەكراوە و دەشڵێت، “ئەوەی لە قەزا و ناحیەكاندا كراوە دابەشكردنی نەوت نەبووە، بەڵكو فرۆشتنی نەوت بووە”.

كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكرێت.

راشیگەیاند،”پێشتر و لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو راگەیەندرا كە نەوتی سپی لە قەزا و ناحیە و سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دیارینەكراوە و ئەوەی پێشتریش كراوە دابەشكردنی نەوتی سپی نەبووە، بەڵكو فرۆشتنی نەوتی سپی بووە بە هاوڵاتییان”.

كەریم عەلی: هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شار دیارینەكراوە

بابەتی پێشتر

پەروەردەی شارباژێر لەبارەی راگرتنی دەوامەوە روونكردنەوەی دا

بابەتی دواتر

ئەو ئاژەڵەی ناوی لەگەڵ خوێنڕێژی و تۆقاندن تێکەڵ بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی موچە ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی ئێستا”ی ڕاگەیاند، “ڕۆژی یەكشەممە 24ی كانونی دووەم، دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات.” بە…
Total
0
Share