پەروەردەی شارباژێر لەبارەی راگرتنی دەوامەوە روونكردنەوەی دا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارباژێر روونكردنەوە لەبارەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن لە سنوورەكە بەهۆی ناجێگیریی كەشوهەواوە دەدات و رایدەگەیەنێت، “هەركات پێویست بكات لە پێناو سەلامەتیی گیانی خوێندكاران، مامۆستایان و فەرمانبەران دەوام رادەگرین”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارباژێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ناجێگیریی كەشوهەوا و دروستبوونی گرفت و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و خوێندكاران و دەوامی ناوەندەكانی خوێندن، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەین كە هەر كاتێك پێویست بكات دەوام رادەگرین.

راشیگەیاند، لەگەڵ قائیمقامی شارباژێڕ لەسەر هێڵین و بۆ هەر بارودۆخێك پێویست بكات بە زوویی بڕیاری لەبارەوە دەدرێت، بۆیە پێویست بە دڵەڕاوكێ و نیگەرانی ناكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share