بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پشووەكەی عێراق هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و سبەینێ لە ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاسایی دەبێت.
تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تا ئێستا بڕیار لەبارەی راگرتنی دەوامی سبەینێ نەدراوە و ڕەوشەكە لای ئێمە بەو شێوەیە مەترسیدار نییە، بەڵام لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی لەسەر هێڵین”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لای ئێمە دەوامی ناوەندەكانی خوێندن تا ئەم ساتە وەختە ئاساییە و نازانرێت دواتر چی روودەدات”؟