داواکاری گشتیی هەرێم لە کەیسەکەی “گۆڤەند”دا دەستبەکاربوو

داواکاری گشتیی هەرێمی كوردستان لە کەیسەکەی “گۆڤەند”دا دەستبەکار بوو بۆ دۆزینەوە و بە سزاگەیاندنی ئەو کەسانەی لەو کەیسەدا دەستیان هەیە.

بەشی ڕاگەیاندنی داواکاری گشتیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەرۆکی داواکاری گشتی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسی بەشەکانی فەرمانگەكە  کۆبووەوە و بڕیاردراوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکەی “گۆڤەند” بکرێت، کە سەدان گەنج تێیدا قوربانین.

لە مانگی ڕابردووەوە دەیان ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە کۆمەڵێک گەنجی کوڕ و کچ ڤیدیۆی خۆیان تۆمارکردووە و جۆرێک پەیشمانی دەردەبڕن بۆ کەسێک کە ناوی “گۆڤەند”ە.

بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 500 کەس لەو کەیسەدا قوربانین و ڤیدیۆ و وێنەکانیان براون و دواتر داوای پارەیان لێکراوە.

لەسەر کەیسەکەی “گۆڤەند”، ئەمڕۆ ئازاد حەسەن سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێم لەگەڵ سلێمان موحسن، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و مەروان بورهان، بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتیی هەولێر و ئاریان نورەدین، ئەندامی دەستەی گشتی لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی کۆبوووە، بڕیاردراوە ئەو کەسەی ناوی دەبرێت، بدۆزرێتەوە و ڕوبەڕووی یاسا بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

داوای كۆبوونەوەی ئاسایشی نیشتمانی دەكات<br> دۆخی ئەمنیی كەركوك ڕاكان جبوریی هێنایەدەنگ

بابەتی دواتر

شیرین ئەمین: قاچاخچێتی و نەگەڕانەوەی داهاتی سلێمانی وەك پێشوو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share