لە سەری ساڵدا 67 هەزار گەشتیار لە سلێمانی بوون

ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی لە پشووەكانی سەری ساڵدا رووی لە زیادبوون كردووە و بەپێی ئاماری گەشتوگوزار، تا ئێستا 67 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاكەیان كردووە.

ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، لەبارەی ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ بەسەربردنی پشوووی سەری ساڵ لە سلێمانی رایگەیاند، 67 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی-ـیان كردووە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی وتی، “بەراورد بە ساڵی رابردوو، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە سلێمانی زیادیكردووە و لە 30 هەزار گەشتیارەوە گەیشتووە بە 67 هەزار گەشتیار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە گەشتیاران لە رێگەی بازگە و خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە سەردانی پارێزگای سلێمانی-ـیان کردووە.

بابەتی پێشتر

سەرباری بەڵێنی بەرپرسان دواكەوتنی مووچە بەردەوامە

بابەتی دواتر

چاڤی دەرگای لە لاپۆرتا و هەمووان داخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 152…
Total
0
Share