ئاسایشی ڕۆژئاوا سوپای سوریا بە دەستپێکردنەوەی شەڕ تۆمەتبار دەکات

ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریای تۆمەتبارکرد بە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە قامشلۆ و ڕاشیگەیاندووە، ” حكومەتی سوریا ئەمجارەش ئاگربەستەكەیان شكاند”.

ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، بە گەرەنتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ڕوسیا، ئاگربەستێکی هەمیشەیی ڕادەگەیەنن، بۆیە داوای لە دانیشتوانی گەڕەكی “طی” كرد لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

ئاسایشی ڕۆژئاوا لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستە هەمیشەییەكەدا، گومانی ئەوەشی كردبوو، هێزەكانی “بەرگریی نیشتمانی”ی سەر بە حكومەتی سوریا ئاگربەستەكە بشكێنن، هەر ئەوەش ڕوویدا، بەو پێیەی ئاژانسی هاوار نیوزی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویكردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەكانی سەر بە دیمەشق هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئاسایش.

ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانی ئاسایش بەتوندی وەڵامی هێرشەكانیان داوەتەوە و توانیویانە هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا لە تەواوی شاری قامیشلۆ دەربكەن، تەنها خوێندنگەیەك و چەند شەقامێكی كەم نەبێت ئەو هێزانەی لێماون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت”. قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی دارستانه‌كان و رێگریکردن لە…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: لەبەر سەختی برینەکەی نەدەکرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ شـ.ـەهید غەزال بکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە و پزیشکەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە و سوپاسی بەدەمەوە هاتنیان دەکەین. محەمەد…
Total
0
Share