چاڤی دەرگای لە لاپۆرتا و هەمووان داخستووە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئامادە نییە دەستبەرداری هیچ یەکێک لە یاریزانەکانی ببێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لە فرۆشتنی مێمفس دیپای هۆڵەندی پەشیمانبووەتەوە و هۆشداری داوە بە خوان لاپۆرتا بۆ هەنگاونان بەو ئاراستەیە.

چاڤی وتوویەتی، “نامەوێت هیچ یاریزانێک بەجێمانبهێڵێت، زۆر خۆشحاڵم بە پێکهاتەکەم، بازاڕی گواستنەوەکان بۆ ئێمە کارا نابێت.”

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی دیپای بەبڕی (20 ملیۆن یورۆ) پێشکەشی بارسا کردووە، بەڵام ڕاهێنەرەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێرشبەرەکەی هۆڵەندا لە پلانەکانیدایە و ئامادە نییە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی نابێت.

مارکا نووسیویەتی، چاڤی لە ناوخۆی بارسا کۆتایی بە بازاڕی گواستنەوەکان هێناوە.

بابەتی پێشتر

لە سەری ساڵدا 67 هەزار گەشتیار لە سلێمانی بوون

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: بۆ ئەم وەرزە قیری سارد بۆ چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان بەكاردەهێنرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وەستا

بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە. بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی…
Total
0
Share