ئەستۆن ڤێلا لە کڕینی کۆتینیۆ پەشیمان بووەتەوە؟

مانگی داهاتوو ئیدارەی یانەی ئەستۆن ڤێلا لەبارەی فیلیپی کۆتینیۆی بەڕازیلی-یەوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات.

ڕۆژنامەی “دەیلی تێلیگراف” بڵاوی کردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتاوە هەمووان پێیان وا بووە بەردەوامبوونی کۆتینیۆ لە ئەستۆن ڤێلا و واژۆ کردنی بۆندەکەی یەکلایی بووەتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی یانە ئینگلیزییەکە دوودڵن و نازانن چ بڕیارێک بدەن.

“کۆتی” لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ئاستی دابەزیوە، گوڕوتینی سەرەتای وەرزی لەدەستداوە، لە کۆی 13 یاری لە خولی ئینگلتەرا تەنها چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمار کردووە.

هەروەها لە کۆی گشتی 29 یاری، توانیویەتی شەش گۆڵ و سێ ئەسیست تۆمار بکات، کە ئەوەش ڕێژەیەکی لاوازە بۆ یاریزانێکی گەورە و گران کە نرخەکەی بە 33 ملیۆن یورۆ لەلایەن بەرشلۆنەوە خەمڵێنراوە.

هەندێک لە بەڕێوەبەرانی ڤێلانس پێیان وایە کڕینی یاریزانەکە بەو نرخە وەبەرهێنانێکی باش نییە، بۆیە نازانرێت ئایا بۆندی هەمیشەیی پێشکەش دەکرێت یان نا.

بابەتی پێشتر

حكومەت سزایەكی سەر هاوڵاتییانی كەمكردەوە

بابەتی دواتر

تەکنەلۆژیایەکی نوێی نیسان بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاتوچۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) شاختار بۆ جاری دووه‌م ڕیاڵ مه‌دریدی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share