وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2022 دا 42 ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون.
عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 833 کەس، بە رێژەی 2.5% زیادیکردووە، کە رێژەی پیاوان 50.5% ە و رێژەی ژنان 49.5%ە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تەنها لە ساڵی 2022 یەک ملیۆن و 310 هەزار و 894 منداڵ لەدایکبوون، لە کاتێکدا 236هەزار و 469 کەس مردوون”.
ئاشکراشیکرد، “زۆرترین ژمارەی دانیشتوان لە بەغدادی پایتەختە و کەمترینیشی لە پارێزگای موسەننایە”.