کاتی ناردنی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

چاوەڕێدەکرێت لە سەرەتای خولی یاسادانانی نوێوە کە لە هەشتی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات بودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

رەفیق ئەلساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، “حکومەت بڕیاریداوە ڕەشنووسی یاسای بودجە تەواو بکات و لە سەرەتای خولی دووەمی یاسادانان ڕەوانەی پەرلەمانی بکات، کە لە هەشتی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکانی تایبەتمەند لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی بودجە بە پەرۆش و جددی کاریان کردووە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجە پێش کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران”.

محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دوێنێ سێشەممە، پشتڕاستی کردەوە، کە حکومەت پەلەی نەکرد لە ناردنی بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و سوودی لە پشووی یاسادانان وەرگرت بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوە بە بەشەکانی بودجە و فشارە خەرجییە ناپێویستەکان.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

بەبێ بەرامبەر یەکەی نیشتەجێبوون بەم توێژانە دەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share