نەتەوەیەكگرتووەكان: جیهان بەرەو گۆڕانێكی قورسی ئاووهەوا هەنگاودەنێت

ورچی جەمسەری باكوور

ڕاپۆرتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت جیهان بەخێرایی بەرەو گۆڕانێكی قورسی ئاووهەوا دەچێت، پاش ئەوەی ئەو دەردراوە گازییانەی سەرچاوەی قەتیسبوونی گەرمان ساڵی ڕابردوو ئاستێكی پێوانەییان تۆماركرد، ئەمەش جیهان دەخاتە بەردەم بەرزبوونەوەی گەرما بە سێ پلە لە ئاستی ناوەند.

ڕاپۆرتەكەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە ڕۆژی چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم بڵاوكرایەوە كە نوێترین ڕاپۆرتە و باس لەوەدەكات جیهان بەخێرایی ڕووەو گۆڕانی قورسی ئاووهەوا دەڕوات پاش ساڵێكی پڕ لە لادان لەڕووی ژینگەوە وەك كەمبوونەوەی بەستەڵۆكەكان لە جەمسەری باكوور و شەپۆلە پێوانەییەكانی گەرما و سوتانی دارستانەكانی سیبریا و ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئەمریكا.

توێژەرانیش لە دەستەی كۆپرنیكۆسی ئەوروپی تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا ڕۆژی دووشەممە ئاشكرایانكرد كە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو گەرمترین بووە.

ئینجەر ئەندرسۆن، بەڕێوبەری جێبەجێكاری بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ژینگە وتی، “ساڵی 2020 لەڕێگادایە بۆ ئەوەی ببێتە گەرمترین ساڵ، لەكاتێكدا سوتانی دارستانەكان و گەردەلول و شەپۆلەكانی وشكبوونەوە بەردەوامن لە بڵاوكردنەوەی كارەسات”.

ڕاپۆرتەكە ئاستی دەردراوە ساڵانەكان پێوانە دەكات لەنێوان پێشبینی دەردراوە گازییەكان و ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ سنووردانان بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان لەم سەدەیەدا بەپێی ڕێككەوتنەكەی ساڵی 2015ی پاریس.

وڵاتان بەپێی ڕێككەوتنە جیهانییەكەی ئاووهەوا پابەندییان نیشاندا بۆ ئەوەی لە دورمەودادا سنوور بۆ بەرزبوونەوەی ناوەندی پلەكانی گەرما دابنێن بۆ كەمتر لە دوو پلەی سەدی سەروو ئاستی بەر لە شۆڕشی پیشەسازی و درێژەدان بە هەوڵەكانی كەمكردنەوەی بۆ زیاتر لە 1.5 پلەی سەدی.

لەگەڵ ئەوەشدا دەردراوەكان بە ڕێژەی 1.4%ی ساڵانە لە 2010ەوە زیادیكردووە سەرەڕای بەرزبوونەوەیەكی زیاتر بۆ 2.6% لە ساڵی ڕابردوودا كە بەشێكی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زیادبوونەی لە سوتانی دارستانەكاندا ڕوویدا.

كۆی دەردراوەكانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ساڵی 2019 ئاستێكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد و گەیشتە 59.1 گێگا تۆن.

بەڵام ئەمساڵ پاشەكشەیەكی كاتی لە دەردراوەكاندا هاتە ئاراوە بەهۆی پاشەكشەی ئابوری لە ئاكامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ڕاپۆرتەكە دەڵێت پاشەكشەی گەشت و چالاكی پیشەسازی و وەبەرهێنانی كارەبا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە چاوەڕوان دەكرێت ببێتە هۆی كەمبوونەوەی دەردراوە گازییەكان بەڕێژەی 7%، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ كەمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەڕێژەی تەنها 0.01% بە گەیشتنە ساڵی 2050.

س: فرانس پرێس، ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

چەند ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی یاداشتێك ئاڕاستەی حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەن

بابەتی دواتر

كامێرایەكی هاتوچۆ.. لە دووری سەدان مەترەوە خێرایی تۆمار دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، باراندەبارێت. ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share