توركیا سوریا بۆردومان دەكات

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سوریای كرد و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگ بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی شاری حەسەكەی لە خۆڕهەڵاتی سوریا كردووە و ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كردووەتە ئامانج،

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی بۆردومانەكەوە ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەدەسە) گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون كە تائێستا وردەكاریی زیاتری قوربانیانی ئەو بۆردومانە بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

کارنامەی حکومەتی هەرێم لە چوار ساڵی رابردوودا

بابەتی دواتر

لە وڵاتانی نا نەوتیدان.. فۆربس ناوی پێنج دەوڵەمەندترین خێزانی عەرەب ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share