بۆ جاری 12-یەم پەرلەمانی لوبنان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە شکستیهێنا

ئەمڕۆ بۆ جاری 12-یەم پەرلەمانی لوبنان نەیتوانی سەرۆک کۆمارێک بۆ وڵاتەکە هەڵبژێرێت.

بەپێی میدیا عەرەبییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی لوبنان بە مەبەستی دەنگدان بە کاندیدانی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جیهاد ئەزعور توانی 59 دەنگ بەرامبەر 51 دەنگی سلێمان فەرنجیە بەدەستبهێنێت، بەمەش نەیتوانی هیچ کام لە کاندیدەکان یەکلایی بکاتەوە”.

جگە لەوەی هیچ کام لە کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار نەیانتوانی دەنگی پێویستی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنن، سەرۆکی پەرلەمان نەیتوانی وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو دیاریبکات.

پێویستە لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا کاندیدی سەرۆک کۆمار 86 دەنگ بەدەستبهێنێت، لە گەڕی دووەمدا لە کۆی 128 دەنگ 65 دەنگ بهێنێت.

لە دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکانی میشێل عەون لە مانگی ئەیلولی رابردووەوە، پەرلەمانی لوبنان 11 جاری دیکە کۆبووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ کەسێک بۆ شوێنەکەی یەکلا بکاتەوە.

لە ساڵی 2019 ەوە لوبنان بە قەیرانێکی سیاسیی و ئابووری گەورەدا تێدەپەڕێت، بە شێوەیەک لە ساڵی 1850 وە هاوشێوەی نەبووە.

 

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی مباپێ، لیڤەرپوڵی خستووەتە ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربە حکومەتی هەرێم لە کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share