لە وڵاتانی نا نەوتیدان.. فۆربس ناوی پێنج دەوڵەمەندترین خێزانی عەرەب ئاشکرا دەکات

گۆڤاری “فۆربس” کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری، ئەمڕۆ سێشەممە، پێنج دەوڵەمەندترین خێزانی عەرەب و ئەو قازانج و گەشەکردنەی لە ماوەی ساڵی 2022دا لە سەروەت و سامانەکەیان بەدەستیان هێناوە ئاشکراکرد.

گۆڤارەکە لە لیستێکدا کە پێنج خێزانی وڵاتانی عەرەبی لەخۆگرتووە باسی لەوە کردووە، کە بنەماڵەی ساویری میسری وەک دەوڵەمەندترین خێزانی ناوچەی عەرەبی پلەی یەکەمیان هەیە و کۆی سامانەکەی 11.2 ملیار دۆلار بووە.

بەپێی لیستی ساڵانەی ملیاردێرەکانی فۆربس، سامانی بنەماڵەی ساویریس لە 11ی ئازاری 2022 تا 29ی کانوونی یەکەمی 2022 بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.

بنەماڵەی میکاتی لوبنانی لە ڕیزبەندیی دووەمی لیستەکەدا وەک دەوڵەمەندترین خێزانی ناوچەکە، بە کۆی 5.6 ملیار دۆلارە، لەگەڵ کەمبوونەوەی سامانەکەی بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار لە ماوەی نزیکەی نۆ مانگدا.

بنەماڵەی مەنسووری میسری دوای پاراستنی سامانەکەی کە پێنج ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بوو، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا عیساد رێبرابی جەزائیری و خێزانەکەی پلەی چوارەمیان لە ڕیزبەندیەکەدا بەدەستهێنا.

بنەماڵەی حەریریی لوبنانی لە پلەی پێنجەمدا هات و سامانەکەی 4.7 ملیار دۆلارە.

 

بابەتی پێشتر

توركیا سوریا بۆردومان دەكات

بابەتی دواتر

سەرۆك مام جەلال یەكەم ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share