(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا گەورەترین ئەنجامی بەرامبەر پۆرتوگال تۆمارکرد

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و پۆرتوگال ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی ئەڵمانیا کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ئالیانز ئارینا دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی یواکیم لۆوڤ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “دای مانشافت” لە خولەکەکانی 35، 39، 51، 60 لەلایەن ڕوبن دیاس (بەهەڵە) و ڕافائێل گێرێرۆ (بەهەڵە)، کای هاڤێرتز و ڕوبن گۆسێنس، دوو گۆڵەکەی پۆرتوگالیش لە خولەکەکانی 15 و 67 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و دیێگۆ جۆتاوە تۆمارکران.

https://streamable.com/hbyuxe

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئەڵمانیا سێ خاڵی کۆکردەوە و لەگەڵ پۆرتوگال لە ژمارەی خاڵەکاندا هاوتابووەوە، بەپێی ئەو ئەنجامە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەدا بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

فەتح: بێدەنگی حكومەت وایكردووە توركیا زیاتر خاكی عێراق داگیربكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share