چاڤی و سێ یاریزان هەڕەشەی سڕکردنیان لەسەرە

ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی (22)ی لالیگا، ڕووبەڕووی یانەی قادیش دەبێتەوە، لەو یارییەشدا چاڤی ڕاهێنەر و سێ یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە مەترسی سڕکردنیان لەسەرە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانییەوە دەستکەوتوون، چاڤی هێرناندێز و سێ یاریزانی بارسا بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتی زەردەوە هەڕەشەی ئامادە نەبوونیان لەسەرە لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر ئەلمێریا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمشەو چاڤی، بوسکێتس، فێران تۆرێس، یان گاڤی کارتی زەرد بە ڕوویاندا بەرزبکرێتەوە، ئەوا هەفتەی داهاتوو بەشداری یارییەکەی ئەلمێریا ناکەن.

بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی (56) خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە، بەشێوەیەکی کاتی بەجیاوازی پێنج خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share