نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی مردن لە جیهاندا، لێرەدا پێنج سیستمی خۆراکیی تەندروست بۆ دڵ دەخەینەڕوو کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان و باشترکردنی تەندروستیی گشتیت.
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە تەندروستیی دڵدا، توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە خواردنی خۆراکی ناتەندروست یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ، باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن ئەوەیە کە ڕۆژانە سیستمێکی تەندروستی خۆراکت هەبێت.
لێرەدا پێنج سیستمی تەندروست دەخەینەڕوو بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان:
- سیستەمی داش
سیستمی خۆرانیی DASH کورتکراوەی ئەو شێوازانەیە کە یارمەتی وەستاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەدەن، بە تایبەتی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دڵ دروستکراوە.
سیستمی خۆراکیی DASHئەو خۆراکانە لەخۆدەگرێت کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم، ئامانجی کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێنە بە سنووردارکردنی وەرگرتنی سۆدیۆم و چەورییە تێرەکان و شەکرە زیادکراوەکان.
- خۆراکی دەریای ناوەڕاست
لێکۆڵینەوە زانستییەکان، لەوانە ئەوانەی لە کتێبی (Critical Reviews in Food Science and Nutrition)دا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن، خواردنی خۆراکی دەریای ناوەڕاست دەتوانێت سوودی هەبێت بۆ تەندروستیی دڵ، خۆراکی دەریای ناوەڕاست لەسەر بنەمای بڕێکی زۆر سەوزە و میوە و گەنمەشامی و تۆو و ماسی و گوێز دانراوە.
- سیستەمی فلیکسیتێریان
سیستمی فلیکسیتاری تێکەڵەیەک لە وشەکانی “فلیکسیتاری” و “ڤیگن”، خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین و خۆراکی ڕووەکیی پرۆسێسکراو لەخۆدەگرێت بەڵام خواردنی گۆشت و بەرهەمە ئاژەڵییەکان بە ڕێژەیەکی مامناوەندە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە خۆراکی ڕووەکیی نەرم دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمبکاتەوە.
- خۆراکی کەم کاربۆهیدرات
سیستمێکی خۆراکیی کەم کاربۆهیدرات بەگشتی، لە دەوری سنووردارکردنی خواردنی کاربۆهیدراتەکان دەسوڕێتەوە، لەوانە خۆراکەکانی وەک مەعکەرۆنی، خۆراکە پرۆسێس کراوەکان، خۆراکە شەکردارەکان و نان.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری “ئەمریکن جۆرناڵ بۆ خۆراکی تەندروست” بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بەتایبەت ئەوانەی قەڵەون و کێشیان زیادە، کە ڕێجیمێکی کەم کالۆرییان پەیڕەوکردووە، پێشکەوتنیان لە کەمکردنەوەی هۆکارەکانی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکاندا بەدەستهێناوە.
- ڕووەکخۆری
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خۆراکی ڕووەکی بەسوودە بۆ تەندروستیی دڵ، ئەو خۆراکانەی کە خۆراکی ڕووەکی پێکیدەهێنن، بێگومان بریتین لە سەوزە و میوە و فاسۆلیا و دانەوێڵەی تەواو و بەدیلەکانی گۆشت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و شەکری خوێن.