هەسەدە لەسەر تەقینەوەکەی شاری منبج هاتەدەنگ

هەسەدە رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە لە رۆژی هەینیدا ئەنجامدرا و رەتیدەکەنەوە، پەیوەندی بە هێزەکانی ئێمەوە هەبێت.

هەسەدە دەڵێت، داوا لە گەلەکەمان لە منبج و خەڵک دەکەین یەکبگرن بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی راستەقینە لە نێو ریزەکانی بەکرێگیراوانی تورکیادا، کە کردەوە تاوانکارییەکانیان لە کوشتن و تاڵانکردن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە زیادبووندایە.

ئێوارەی دوێنێ هەینی بەرگریی شارستانیی سوریا رایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم مزگەوتی گەورە لە ناوەندی شاری منبج تەقیوەتەوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەندین ناوچە پەرەوپێشچووە و رووبەڕووی توندی هێرشەکانی چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا بووەتەوە و توانیویانە لە سنووری منبج چەندین گوند لە ژێر دەستیان رزگار بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share