دژەتیرۆر دەستگیرکردنی داواکراوێک رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆر دەستگیركردنی داواكراوێك بە ماددەی تیرۆر رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی/ شانەی هەڵۆکانی هەواڵگری، لە چوارچێوەی رێوشوێنە هەواڵگرییە تایبەتەکاندا، تیرۆرستێکی داواکراوی لە یاسا هەڵهاتوو بەپێی ماددەی (4)ی تیرۆر دەستگیركرد.

روونیشیكردەوە، دوای چاودێریکردنی جموجوڵەکانیان و پێدانی زانیاری لەسەریان بە لایەنی پەیوەندیدار، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیركردنەكە ئەنجامدرا و، رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ: چانسم هەبوو لە ئەوروپا بمێنمەوە، بەڵام یانەی نەسڕم هەڵبژارد

بابەتی دواتر

کارنامەی حکومەتی هەرێم لە چوار ساڵی رابردوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share