پێنج كەس بە كەیسی ماددەی هۆشبەر سزادران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، بڕیاری دادگا لەبارەی پێنج كەس كە بە كەیسی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون ئاشكرادەكات.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە، بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە، هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا، سەرئەنجام سزادران”.

  • م. ش. ك لەدایكبووی 1997 بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 1/9/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیانەوە لە رێكەوتی 20/12/2022 بەپێی ماددەی (26) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانیكردن سزادرا.
  • د. ر. ا لەدایكبووی 1998 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 25/9/2022 دەستگیركراوە لە لایەن (دادگای كەتنی كەلار) لە رێكەوتی 20/12/2022 بەپێی ماددەی (30) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی (غەرامە) بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزادرا.
  • م. ع. م لەدایكبووی 1989 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 28/8/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان (دادگای كەتنی كەلار) لە رێكەوتی 19/12/2022 بەپێی ماددەی (30) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەك ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی (غەرامە) بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزادرا.
  • ع. ن. ص لەدایكبووی 2002 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 3/8/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان رێكەوتی 6/11/2022 بەپێی ماددەی (26) لە یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەك مانگ زیندانیكردن سزادرا.
  • ع. ح. ح لەدایكبووی 1996 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە رێكەوتی 29/9/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان (دادگای كەتنی كفری) لە رێكەوتی 20/12/2022 بەپێی مادەی (21)ـێ هاتوچۆ بە پێبژاردنی (150000) هەزار دیناری عێراقی سزادرا لە كاتی نەدانی غەرامەكەی بۆ ماوەی (50) رۆژ زیندانیبكرێت.
بابەتی پێشتر

ئەو منداڵەی لە یانەیەکی شەوانەدا پارەی بەسەر سەماکارێکدا هەڵدەدا لە هەولێرە

بابەتی دواتر

لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتیی هەرێم کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share