ئەو منداڵەی لە یانەیەکی شەوانەدا پارەی بەسەر سەماکارێکدا هەڵدەدا لە هەولێرە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە شەوی سەری ساڵدا پارەی بەسەر کچە سەماکارێکدا هەڵدەدا لە یانەیەکی شەوانەی شاری هەولێر بووە.

غالب عەتییە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق رایگەیاند، “ئەو منداڵەی لە شەوی سەری ساڵدا لە یانەیەکی شەوانەدا پارەی بەسەر کچە سەماکارێکدا هەڵدا و بە رەگەز عەرەبە،  لە یانەیەکی شەوانەی شاری هەولێردا بووە”.

ئاشکراشیکرد، “یانەکە ناوی هۆڵى لۆمیریدیانە، هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێوشوێنی بەرامبەر دەگرنە بەر و پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ دایک و باوکی منداڵەکەش بکرێت چونکە منداڵەکەش قوربانییە”.

ماوەی دوو رۆژە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت منداڵێک لە شەوی سەری ساڵدا و لەناو یانەیەکی شەوانەدا پارەیەکی زۆر بەسەر کچە سەماکەرێکدا هەڵدەدات، لەبارەی ئەم رووداوەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق داوایکرد هەر کەس زانیاریی لەبارەی منداڵەکەوە هەیە ئاگاداریان بکاتەوە.

شەوی رابردووش ناوبراو لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو یانەیەی منداڵەکەی بۆچووە لە دەرەوەی دەسەڵاتیی ئەواندایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
Total
0
Share