مووچەی هەزاران مردوو لە لایەن كەسوكاریانەوە وەردەگیرێن

سەرباری گیانلەدەستدانیان، مووچەی هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت بەردەوامە و لایەنی پەیوەندیدار وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

عەلی حلو جێگری سەرۆكی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەڵێت، زیاتر لە چوار هەزار كەس، مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتی مردوو وەردەگرن.

روونیكردەوە، بەشێك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دوای مردنیان مووچەكانیان بەردەوامن و كەسوكاریان مووچەكان نابڕن، بۆیە ئێستا هەزاران كەس مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتی مردوو وەردەگرن.

جێگری سەرۆكی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی عێراق ئاشكراشیكرد، “لە هەندێك لەو گەندەڵییانەدا فەرمانبەران و كاربەدەستانی دەستەكە تێوەگلاون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

بابەتی دواتر

وێنەکانی ئاهەنگی سەری ساڵی لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوای چەند کاتژمێرێکیش وێنەی پرسەکەی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share